پارتی ھەڵوێستی لایەنەكان بۆ بەشداریكردن لە حكوومەتی عێراق تاوتوێ دەكات
بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە كۆبوونەوەدایە
K24 - ھەولێر
بە سەرپەرشتی سەرۆك مەسعود بارزانی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی ھەڵوێستی لایەنەكان لەبارەی بەشداریكردن لە حكوومەتی داھاتووی حكوومەتی عێراق لە كۆبوونەوەدایە.
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆكانی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ لایەنە عێراق و كوردستان و چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكوومەتی عێراق تاوتوێ دەكات".
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستانە".










