نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كۆمپانيا رووسييه‌كان ده‌كه‌ين
هه‌رێمی كوردستان له بووژانه‌وه‌دایه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى رووسى كۆبوويه‌وه و به‌ڵێنى ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ كۆمپانيا رووسييه‌كان دا.
سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی كار و پرۆژه‌كانی كۆمپانیا رووسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری وزه و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه ده‌ربڕی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته له ميانه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه هات، كه ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاڤێڵ سۆرۆكین جێگری وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، ڤلادیسلاڤ باریشنیكۆڤ جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاى گاز پرۆم نه‌فتی رووسی، كونسولى گشتیى رووسیا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان ئه‌نجامى دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاری بۆ كار و پڕۆژه‌كانی كۆمپانیا رووسییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان خواست.
نێچيرڤان بارزانى، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له بووژانه‌وه‌دایه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی و حكوومه‌تیش له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاریییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئ.ر