خۆری عه‌بادی روو له ئاوابوونه
هاوپه‌یمانی فه‌تح: له دوو رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كوتله راده‌گه‌یه‌نین
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در ئاشكرایكرد، به‌شێكی گه‌وره‌ی میحوه‌ری وه‌ته‌نی كه له سه‌ركرده‌كانی سوننه پێكهاتوون، ده‌چنه به‌ره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رابگه‌یه‌نن.
حه‌سه‌ن سالم، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له لێدوانێكدا بۆ سایتی مه‌علومه دووپاتیكرده‌وه، "له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تح و میحوه‌ری وه‌ته‌نی گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی پیشكه‌وتوو"، گوتیشی، "به‌م نزیكانه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی دێنه پاڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رابگه‌یه‌نن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌ندرێت" و گوتی، "لێكتێگه‌یشتنی گه‌وره له‌نێوان هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی سیاسی بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو هاتووه‌ته ئاراوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێك له میحوه‌ری وه‌ته‌نی كه له به‌ره‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، پارێزگاری ئه‌نبارن و له‌لایه‌ن یه‌كێتی هێزه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، هه‌وره‌ها ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی جه‌مال كهربولین، ئێستا ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا رێكبكه‌ون، بۆئه‌وه‌ی له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رابگه‌یه‌نن، به‌ر له‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت.
به‌و گۆڕانكاریه‌ش ته‌نیا لایه‌نی كورد ده‌مێنێته‌وه، ئاخۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در و عه‌بادی هه‌ڵده‌بژێرن، یانیش مالیكی و عامری، ئه‌گه‌ر كوردیش هه‌مان بژارده‌ی میحوه‌ری وه‌ته‌نی هه‌ڵبژێرن و له‌گه‌ڵ فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا رێكبكه‌ون، ئه‌وا عه‌بادی ناتوانێت جارێكی دیكه سواری كه‌شتییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ببێته‌وه.
H.B