مالیكی به‌ڵێن ده‌دات: خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت كاندید ناكه‌م
"پێش چه‌ندین ساڵ به‌ڵێنم دا كه چیتر نابمه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.. ئێستاش پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه‌م"
K24- هه‌ولێر:
نوری مالیكی، سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید ناكاته‌وه.
نووسینگه‌ی میدیایی نوری مالیكی له‌سه‌ر زاری ناوبراو بڵاویكرده‌وه، "كاتێك به‌ر له چه‌ند ساڵێك گوتم چیتر خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاندید ناكه‌مه‌وه، زۆر جددی بووم، ئێستاش له‌بیرم نه‌چووه‌ته‌وه و پابه‌ندم به‌و به‌ڵێنه‌وه كه ئه‌وكات داومه، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و بڕیاره‌م له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه، ئێستاش جارێكی دیكه بڕیاره‌كه‌م دووپات ده‌كه‌مه‌وه، له‌به‌ر هه‌مان هۆكاره‌كانی پێشوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆم بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكه‌م".
له به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی مالیكی‌دا هاتووه، "مالیكی سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه چاویان له‌و پۆسته‌یه و به هه‌موو توانایێكهوه پشتگیری له‌و كه‌سه ده‌كات كه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت دۆخه‌كه باشتر بكات و ئه‌ركه نیشتیمانییهكهش به‌جێ بگه‌یه‌نێت".
له‌كاتێكدا ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نوری مالكی و هادی عامری له راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی نزیك بووه‌ته‌وه، دیارنییه ئاخۆ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان توانی ئامانجی خۆی له راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله پێكاند و بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو راسپێردرا، چ سه‌ركرده‌یه‌كی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
پێشتر نوری مالكی له دوو كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ده‌سته‌وه بوو، دواتریش تا ساڵی 2018 پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێوه‌بردووه، هاوكات كه مالیكی ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیش بووه، سه‌رۆكایه‌تی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش ده‌كات كه له چه‌ندین كوتله پێكهاتووه.
H.B