ناوی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێن
سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان كاندیدكردنی 6 كه‌س بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق، كه یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌برد، رایگه‌یاند، ناوی 6 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشنیازكراون.
زه‌ینی دووپاتیشیكرده‌وه، دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تا سبه‌ی به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، "به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار "محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی" ناوی هه‌ریه‌ك له "ئوسامه نوجێفی، ته‌لال زه‌وبه‌عی، محه‌مه‌د ته‌میم، ئه‌حمه‌د جبووری و محه‌مه‌د حه‌لبووسی" به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی خولی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیازكراون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "زه‌ینی بڕیاریداوه یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان تا سبه‌ی كاتژمێر 11ی به‌یانی به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه".
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ساڵی 2003، یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌برد، له دانیشتنه‌كه‌دا 297 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون.
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای سوێندخواردنی یاسایی، په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی دیكه، هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
H.B