راكیتیچ به‌رگری له مۆدریچ ده‌كات و به توندی وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ ده‌داته‌وه
راكیتیچ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ: بڕۆ بمره حه‌سوودی پیس

ئیڤان راكیتیچ ناوه‌راستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر لوكا مۆدریچی هاونیشتیمانی هاته ده‌نگ و به توندی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆی دایه‌وه كاتێك گوتبووی شووره‌ییه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا به مۆدریچ بدرێت.
لوكا مۆدریچ هه‌فته‌ی رابردوو خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای برده‌وه و كێبڕكێیه‌كه‌ی له سه‌ڵاح و كریستیانۆ برده‌وه.
خۆرخی میندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به توندی دژی بڕیاری یوێفا وه‌ستایه‌وه و رایگه‌یاند شووره‌ییه كه كریستیانۆ له خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بێبه‌ش بكرێت.
خۆرخی مێندێز ئه‌وكات گوتیشی: كریستیانۆ وه‌رزی رابردوو باشترین ئاستی له ئه‌ورووپا پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌بێ هیچ پێوه‌رێك خه‌ڵاته‌كه‌ی دایه مۆدریچ و كریستیانۆی بێبه‌ش كرد.
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا ئیڤان راكیتیچ دێته ده‌نگ و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (نۆڤی لیست)ـی كرواتی ده‌ڵێت: خۆرخی مێندێز كه‌سێكی حه‌سوود و پیسه، مۆدریچ یاریزانێكی نایابه و جیاوازه له هه‌ر ئه‌ستێره و یاریزانێكی دیكه، ئه‌و به ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له مۆندیال ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی چامپیۆنزلیگی برده‌وه و رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو.
راكیتیچ گوتیشی: هه‌موو كرواتیا شانازی به مۆدریچ ده‌كه‌ن، هه‌موومان هیوادارین خه‌ڵاتی زه بێست بباته‌وه، چونكه مافی خۆیه‌تی و باشترین یاریزانی جیهانه.