توڕەیی خەڵكی بەسرە دانامركێتەوە

ژمارەیەك خۆپیشاندەری دیكە كوژران

K24 - ھەولێر

تادێت ناڕەزایەتی خەڵكی باشووری عێراق پەرە دەستێنێ و دوو خۆپیشاندەری دیکەی شاری بەسرە بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کوژران و 25 خۆپیشاندەریش برینداربوون.

مەهدی تەمیمی بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كرد "لە خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی دوێنێ شاری بەسرە دوو خۆپیشاندەر کوژران و 25 دیکەش برینداربوون، برینی هەندێك لە بریندارەکان سەختە".

هاوکات پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند "دوێنێ ئێوارەی خۆپیشاندان لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو و سەدان هاووڵاتی لەبەردەم پارێزگا دژی حکوومەت و بەرپرسانی پارێزگاكه‌ درووشمیان به‌رزكرده‌وه‌ و داوای خزمەتگوزارییان دەكرد".

دواتر خۆپیشانده‌ران به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخست و هاوكات هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كان و سێ باڵه‌خانه‌یان سووتاند یه‌كێك له‌و باڵه‌خانانه‌‌ش ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه‌یه‌.

ئەمە لەكاتێكدا رۆژی پێشتر لە 4/9/2018 بەھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەكان 6 خۆپێشاندەرا گیانیان لەدەستدا و 67 كەسی دیكەش برینداربوون.

ھ.م