ئێنریكی چه‌ندان یاسای قورسی به‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌پاند
هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه نه‌بێت سزا ده‌ده‌رێت

لویز ئێنریكی له یه‌كه‌مین كه‌مپی مه‌شق و راهێنان وه‌ك راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا چه‌ندان رێنمایی سه‌یری به‌سه‌ر یاریزانه‌كاندا سه‌پاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه هه‌ر یاریزانێك جێبه‌جێی نه‌كات به قورسی سزا ده‌درێت.
لویز ئێنریكی له هاوینی ئه‌مساڵ له شوێنی فێرناندۆ هێرۆ راهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات جۆلیان لۆپیتیخی 3 رۆژ پێش ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین یارییانه له مۆندیالی 2018 له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
لویز ئێنرێكی له ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر ئینگلاندا له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كات كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌یه‌ك بگه‌ن.
ئێنریكی له یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێناندا ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ی به‌سه‌ر یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌پاند.
ـ پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له ماوه‌ی كاتژمێرێك تا كاتژمێر و نیوێك ماوه‌ی نان خواردنه‌كه‌یان له چێشتخانه ته‌واو بكه‌ن و پێش كاتژمێر 10:30 بچنه نێو جێگای نووستن و بخه‌ون.
ـ هیچ یاریزانێك له دوای نانخواردنی ئێواره و كاتی شه‌وان نابێت مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا به‌كاربێنن.
ـ سزایه‌كی قورسی ئه‌و یاریزانانه ده‌درێت كه ماوه‌ی نانخواردنی ئێوارانیان دواده‌خه‌ن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن.
ـ ئێنریكی رێگه‌ی له یاریزانه‌كان نه‌گرتووه كه پله‌ی سته‌یشن به‌كارنه‌هێنن، به‌ڵام ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی تێدا بكه‌ن سزا ده‌درێن.
ـ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌بێت به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی كاتی سواربوونی پاس و گه‌یشتن به كاتی مه‌شق و راهێنان بن.