لۆپیتیخی دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه خه‌ڵاتی زه بێستی 2018 ده‌باته‌وه
پێیوایه ئه‌م یاریزانه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018 وه‌رده‌گرێت
.jpg)
لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا ناوی باشترین یاریزان ده‌ستنیشان ده‌كات كه خه‌ڵاتی زه بێست ده‌باته‌وه و كریستیانۆ له خه‌ڵاته‌كه دوورده‌خاته‌وه.
لۆپیتخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای راگه‌یاندنی (ئۆندا سێرۆ)ـی ئیسپانیا ده‌ڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌م وه‌رزه شایسته‌ی لوكا مۆدریچه، چونكه ئه‌و یاریزانه ئاستێكی به‌رزی له 2018 پێشكه‌ش كردووه.
لۆپیتیخی ده‌شڵێت: من ڕقم له‌وه‌یه باسی خه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی یاریزانه‌كان بكه‌م، به‌ڵام مۆدریچ خه‌ڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه.
لۆپیتیخی گوتیشی: هه‌بوونی ناوی مۆدریچ له لیستی كۆتایی به‌ربژێرانه‌ی خه‌ڵاتی زه بێست واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ریال مه‌درید ته‌نیا له كریستیانۆ پێك نه‌هاتووه، هه‌ر یاریزانێك بڕوات، یاریزانێكی دیكه هه‌یه شوێنی بگرێته‌وه و هه‌مان ده‌ستكه‌وتی ئه‌و دووباره بكاته‌وه.
بڕیاره له 24ـی ئه‌م مانگه فیفا له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا له له‌نده‌ن 7 خه‌ڵات دابه‌ش بكات، كه پێكهاتوون له خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پیاو و ئافره‌ت، خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری پیاو و ئافره‌ت، خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ، خه‌ڵاتی باشترین هانده‌ری جیهان و خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێز.