رامۆس به توندی وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ ده‌داته‌وه
رامۆس، كریستیانۆ رۆناڵدۆ شۆك ده‌كات
.jpg)
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر مۆدریچی هاوڕێی به‌توندی وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی دایه‌وه كاتێك گوتبووی مۆدریچ شایسته‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا و جیهان نییه.
رامۆس له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مۆدریچ به شایسته‌یی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای برده‌وه و به شایسته‌یی ده‌توانێت خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018ـی جیهانیش بباته‌وه.
رامۆس ده‌شڵێت: هه‌میشه خه‌ڵكانێكی دڵڕه‌شی به وێنه‌ی خۆرخی مێندێز و كه‌سانی تریش دژی ئه‌ستێره‌كانی ریال مه‌درید ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌ی هه‌موو شتێك به‌سوودی جه‌نگاوه‌ره‌كانی ریال مه‌درید دهشكێـتهوه.
لوكا مۆدریچ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا كێبركێی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و كریستیانۆ رۆناڵدۆی كرد و گره‌وه‌كه‌ی له ئه‌وان برده‌وه، بڕیاریشه له 24ـی ئه‌م مانگه فیفا له له‌نده‌ن خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2018 بكات، مۆدریچ بۆ خه‌ڵاته‌ش به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كییه، به‌وپێیه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای گه‌یانده فایناڵی مۆندیالی 2018ـی رووسیا.