سه‌رۆكی یانه‌ی داڵكورد هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ره‌مه‌زان كیزڵ، كێشه‌كانی ئێمه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی داراییه‌وه نییه
ره‌مه‌زان كیزڵ سه‌رۆكی یانه‌ی داڵكورد له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی كوردستان24 هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی له خولی نایابی سوید ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: ئێمه ده‌توانین به‌ره‌نگاری ئه‌م گرفتانه بینه‌وه، ده‌شزانین ئه‌ركمان قورسه.
یانه‌ی داڵكورد كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی سوید سه‌ركه‌وتووه 20 یاری كردووه، 3 بردنه‌وه و 4 یه‌كسانبوون و 13 شكستی هه‌یه و به 13 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌می پێشكۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و به‌ته‌واوه‌تی مه‌ترسی ماڵئاواییكردنی له خولی نایاب له‌سه‌ره.
ره‌مه‌زان كیزیڵ، كوردێكی باكووری كوردستان و به دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی داڵكورد ناسراوه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی دارایی نییه، ده‌شڵێت: تا ئێمه باری داراییمان باش نه‌بوو، تیپه‌كه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا باری داراییمان زۆرباشه و ئاستی تیپه‌كه‌شمان خراپه.
سه‌رۆكی یانه‌ی داڵكورد هۆكاری راسته‌قینه‌كه‌ی كێشه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: گرفته‌كانی كارگێری یانه‌ی داڵكورد بووه هۆكارێك كه یاریزانانی تیپه‌كه ورده‌یان نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه رووبه‌ڕووی زنجیره‌یه‌ك شكست بێته ڕێی.
ره‌مه‌زان كیزیڵ گوتیشی: تا ئێمه پاره‌مان باش نه‌بوو، یانه‌كه چه‌ندان به‌ربه‌ستی زه‌حمه‌تیان تێپه‌ڕاند، به‌ڵام كاتێك لایه‌نی داراییمان باش بوو، یاریزانه‌كانمان ئاستیان خراپ بوو.
ره‌مه‌زان كیزیڵ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ چه‌ندان كوردانی نیشته‌جێی ئه‌ورووپا و چه‌ندان كۆمپانیا له گفتووگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی دارایی یانه‌كه باشتر بكه‌ین.
یانه‌ی داڵكورد له 2004 له سوید دامه‌زرا و به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌و یانه‌یه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا وه له وه‌رزی رابردوو له خولی سووپه‌رتانی سویدی به‌ره‌و خولی نایابی سویدی سه‌ركه‌وت.