"ئۆزێل له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به فه‌نه‌رباخچه ده‌كات"
ئۆنای ئێمری به ئۆزیلی راگه‌یاندووه به دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێت

پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا به‌پشتن به‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی توركیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مه‌سعوود ئۆزیل له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا ریزه‌كانی ئارسێناڵ جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به فه‌نه‌رباخچه‌ی توركیا ده‌كات.
مه‌سعوود ئۆزیلی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌ی 350000 هه‌زار پاوه‌ند تا 2021 نوێكرده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئۆنای ئێمری شوێنی ئه‌م ناوه‌راستكاره به ڕه‌سه‌ن توركه له‌ق بووه و ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م كراوه‌ته‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل هه‌واڵێكی ده‌زگای راگه‌یاندنی (فۆتۆماك)ـی توركیای بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه له‌گه‌ڵ ئۆزیل گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له گواستنه‌وه‌ی زستانه گرێبه‌سته‌كه واژۆ ده‌كه‌ن.
ئۆزیل ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ به‌شداری 3 یاری كردووه، هیچ ئاسیست و گۆڵێكی نه‌كردووه، به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا ئۆنای ئێمری به ئۆزیلی راگه‌یاندووه به دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێت.
ئۆزیل له هاوینی 2013 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به 40 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كردووه، ئۆزیل له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه له 199 یاری، 37 گۆڵ و 71 ئاسیستی كردووه.
