ئێنريكى: مێسی ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ش نه‌باته‌وه لای من هه‌ر باشترینی جیهانه
ئێنریكی: مێسی له سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی جیهان جیاوازه

پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ئیسپانیا و كرواتیا له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له پرێس كۆنفرانسێكدا ره‌تی كرده‌وه كه مۆدریچ به باشتر له مێسی بزانێت، ده‌شڵێت: من بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگم به مێسی داوه.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه مێسی باشترین جیهانه، به‌وپێیه‌ی هیچ یاریزانێك له ڕووی ته‌كتیك و هونه‌ری تاكه‌كه‌سی له جیهان وێنه‌ی نییه، ده‌شڵێت: مێسی گۆڵ دروست ده‌كات، به‌شداری گۆڵكردن ده‌كات و ساڵانه‌ش په‌نجا گۆڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش جیاوازی مێسییه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌یه، بۆیه من بۆ باشترین یاریزانی جیهان ده‌نگم به مێسی داوه.
ئێنریكی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ئیسپانیا و كرواتیا ده‌ڵێت: له مۆندیالی 2018 سه‌یری یارییه‌كانی كرواتیام كرد، ئه‌وان له ئاستی به‌رگری و هێرشبردن له ئاستێكی ئێجگار به‌رزن و هه‌میشه له نێو یاریگه كاری مه‌حاڵ و چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌كه‌ن.
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا، سبه‌ی سێشه‌ممه، ئیسپانیا له دووه‌مین یاری خۆیدا له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و رووبه‌ڕووی كرواتیا ده‌بێته‌وه.