"تاتا مارتینۆ ده‌بێته‌وه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتیا"
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی تاتا مارتینۆ كۆكن

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئارجێنتینا ناوی 3 به‌ربژێری بۆ راهێنه‌رایه‌تی تانگۆ بڵاو كردۆته‌وه و تاتا مارتینۆی به نزیكترین به‌ربژێر بۆ شوێنگره‌وه‌ی سامپاوڵی ده‌ستنیشان كردووه.
پێگه‌ی موندۆ ئالباسێلێتی ئارجێنتینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام و دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و مارسێلۆ جالاردۆ راهێنه‌ری ریڤه‌رپلێت و تاتا مارتینۆ راهێنه‌ری ئاتڵانتا یونایتدی ئه‌مریكی بۆ راهێنه‌رایه‌تی تانگۆ به‌ربژێرن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه راهێنه‌ری نوێی ئارجێنتینا ده‌ستنیشان ده‌كرێت و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی جیراردۆ مارتینۆ كۆكن.
تاتا مارتینۆی ته‌مه‌ن 55 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای بووه، راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆناشی كردووه و بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز له 2014 تا 2016 راهێنه‌ری تانگۆ بووه.