كراوچی نهێنییه‌كی خۆی له باره‌ی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر خێزانی ئالۆنسۆ ئاشكرا ده‌كات
"كراوچ له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ لیڤه‌رپوول كه‌وتۆته داوای خۆشه‌ویستی خێزانه‌كه‌ی ئالۆنسۆ

پێته‌ر كراوچ هێرشبه‌ری ئینگلیزی له كتێبه‌كه‌ی خۆی تایبه‌ت به چیرۆكی ژیانی وه‌رزشی به‌سه‌رهاتی نێوان خۆی و خێزانه‌كه‌ی چابی ئالۆنسۆ ئاشكرا ده‌كات.
پێته‌ر كراوچ له 2005 له یانه‌ی ساوسهامپتنه‌وه روویكرده لیڤه‌رپوول، ئه‌وكات ئالۆنسۆ ساڵێك پێشتر په‌یوه‌ندی له لیڤه‌رپوول كرد بوو.
كراوچ له كتێبه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: له یه‌كه‌م رۆژ كه په‌یوه‌ندیم له لیڤه‌رپوول كرد به شێوه‌یه‌كی كاتی له هۆتێلێك نیشته‌جێ بووم، له‌وكاته‌دا كچێكی باڵابه‌رز و ناسك و جوانم بینی و زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێ ده‌بارێت، له یه‌كه‌م بینین زۆر سه‌رسامی بووم و به‌ڵێنم دا په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ببه‌ستم.
دواتر جیمی كاراگه‌ر هات و ئاگاداری كردمه‌وه كه له‌و كچه نزیك نه‌بیته‌وه ئه‌وه هاوڕێی ئالۆنسۆیه.
كراوچ له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه به‌هۆی ئه‌و كچه‌وه تا ئێستاش عاشقی كچانی ئیسپانیم، چونكه له ڕووی نازكردن و پێكه‌نین و رووخساره‌وه وێنه‌یان له جیهان نییه.
كراوچ له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئابی كلانسی بریتانی هاوسه‌رگیری كردووه، ئالۆنسۆش له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و كچه‌ی كه كراوچ سه‌رسامی بوو خاتوو ناگورۆ ئارامبۆ هاوسه‌رگیری كردووه و 3 منداڵیان هه‌یه.
