هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به‌رازیل و ئارجێنتینا یاری ده‌كات؟
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌مباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
.jpg)
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتی چوارقۆڵی له سعوودیه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه بڕیاره پاڵه‌وانێتییه‌كه مانگی داهاتوو به به‌شداریی 4 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌بچێت، ناسنامه‌ی 3 هه‌ڵبژارده یه‌كلایی بۆته‌وه (سعوودیه، به‌رازیل و ئارجێنتینا)، به گوێره‌ی میدیاكان پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌ی چواره‌م عێراق بێت.
له‌مباره‌یه‌وه، حوسێن خه‌رسانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌شداریی له‌و پاڵه‌وانێتییه چوارقۆڵییه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمیمان له لایه‌ن سعوودییه بۆ نه‌هاتووه كه میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كه‌ن.
حوسێن خه‌رسانی گوتیشی: ئه‌م بابه‌ته زیاتر كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، جیا له‌وه‌ش له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دوو یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی لوبنان و عوممان دهاكت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوو میدیاكانی عه‌ره‌بی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی وه‌رزشی سعوودیه (تركی ئال شێخ) په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجام داوه له باره‌ی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه چوارقۆڵییهكه.
