به ڤیدیۆ... بارسێلۆنا به ریمۆنتادا له دۆزه‌خی یاریگه‌ی سوسیداد رزگاری بوو
بارسێلۆنا به 3 خولهك ریمۆنتادای له دژی ریال سوسیداد تۆمار كرد

له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی ئانۆیتای تایبه‌ت به ریال سوسیداد سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
سه‌ره‌تا سوسیداد له رێگه‌ی ئارتیز ئایلوستوندۆ له خوله‌كی 12 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و هانده‌رانی یاریگه‌ی ئانۆیتای هێنایه سه‌ما.
دواتر له گێمی دووه‌م، بارسێلۆنا له ماوه‌ی 3 خولهك ریمۆنتادای به‌سه‌ر ریال سوسیداد كرد و دواكه‌وتنی له یارییه‌كه به پێشكه‌وتن به گۆڵێك گۆڕی.
سه‌ره‌تا لویس سوارێز له خوله‌كی 63 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر عوسمان دێمبلی له خوله‌كی 66 گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بارسای تۆمار كرد، به‌مه‌ش بارسێلۆنا چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێكی لالیگا تۆمار كرد.