كورد و سوننه و شیعه له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران رێكده‌كه‌ون
ته‌نیا له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عی شیعه ماوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" دووپاتیكرده‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، جێگری پێشووتری سه‌رۆك كۆماری عێراق نزیكترن كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌یه و ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، ئاشكرایكرد، "ركابه‌رییه‌كی سه‌خت له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام رێككه‌وتنێكی كوردی سوننی شیعی له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و پۆسته به عه‌بدولمه‌هدی هاتووه‌ته ئاراوه"، گوتیشی، "هه‌موو رێككارێك له‌مباره‌یه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، ته‌نیا عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی عه‌لی سیتسانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق ماوه‌ته‌وه، كه لارینه‌بوونی خۆی نیشانی كوتله سیاسییه‌كان بدات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ی پێ بسپێرن".
رونیشیكرده‌وه، "عه‌بدولمه‌هدی به كوتله سیاسییه‌كانی راگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌رگیز به‌و پۆسته رازی نابێت ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عی باڵای له‌سه‌ر نه‌بێت، چونكه پێشتر سیستانی گوتبووی ئه‌وه‌ی تاقیكراوه‌ته‌وه دووباره تاقیناكرێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی به‌سره دووباره هاتنه‌وه سه‌ر شه‌قام و داوایانكرد، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری ئه‌و شاره كه له‌لایه‌ن دادگای پارێزگای دیالاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید بكرێت.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، پارێزگاری پێشووی ئه‌نبار به ده‌نگی 169 په‌رله‌مانتار له‌كۆی 298 كورسی یه‌كلایی كرده‌وه و، حه‌لبووسی به 89 ده‌نگی زیاده به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كه خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری پێشووی عێراق بوو.
H.B