ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرده‌وه
كاتی وه‌رگرتنی سیڤی كاندیدان بۆ ئه‌و پۆسته دیاریكرا
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "به‌پێی مادده‌كانی (3،2) له یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2012 "یاسای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار"، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن راده‌گه‌یه‌نێت".
به‌یاننامه‌كه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات: "ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆكاندیدكردنیان هه‌یه و ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌یان تێدایه، ده‌توانن داواكاری خۆیان به به‌ڵگه‌ی فه‌رمییه‌وه كه مه‌رجه‌كانیان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، هاوپێچی سیڤی خۆیان بكه‌ن و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و فه‌رمانگه‌ی یاسایی "كۆشكی كۆنگره‌كان" بكه‌ن و كاتی وه‌رگرتنی سیڤیش له كاتژمێر 9ی به‌یانی رۆژانی "سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه كه ده‌كاته 18 و 19 20ی ئه‌م مانگه" ده‌ستپێده‌كات و تا 3ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، پێویسته سه‌رجه‌م دیكۆمێنته‌كانیان پشتڕاست كرابنه‌وه و مێژووی پێشكه‌شكردنیش دیاریكرابێت".
به‌یاننامه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، مه‌رجی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌سه‌ر بنه‌مای مادده‌ی (1)ی یاسای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بێت و مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: له‌دایكبووی عێراق بێت و له‌دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
دووه‌م: 40 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت و تواناكانی له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته‌دا بێت.
سێیه‌م: خاوه‌ن سومعه‌یه‌كی باش و ئه‌زموونێكی سیاسی بێت و پێویسته كه‌سێكی ده‌ستپاك، دادپه‌روه‌ر و به‌وه‌فا بێت بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی.
چواره‌م: نابێت ئاستی زانستی له بڕوانامه‌ی زانكۆیی "بیكالۆریۆس" كه‌متر بێت و پێویسته بڕوانامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه باوه‌ڕپێكراو بێت.
پێنجه‌م: به تاوانی شه‌ره‌ف سزا نه‌درابێت.
شه‌شه‌م: له‌و كه‌سانه نه‌بێت كه سزای رێوشوێنه دادگاییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه، دوا واده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار ئێواره‌ی رۆژی 2/10/2018 ده‌بێت.
H.B