سووریا به رێككه‌وتنه‌كه‌ی رووسیا و توركیا خۆشحاڵه
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا: دوا بستی خاكی سووریا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/9/2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆشحاڵی خۆی به رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا به درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی له چهكداماڵراو له ئیدلب ده‌ربڕی كه تا هێڵی ته‌ماسی نێوان سوپای سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كان درێژده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاندووه: "دیمه‌شق پێشوازی له رێككه‌وتنی تایبه‌ت به پارێزگای ئیدلب ده‌كات كه رۆژی دووشه‌ممه 17/9/2018 له شاری سۆچی رووسیا راگه‌یێنرا، ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رهه‌می گفتوگۆی چڕی نێوان رووسیا و سووریا و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان هه‌ر دوو وڵات بووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه "به‌رده‌وام پێشوازی له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ین ببیته هۆی رێگه‌گرتن له خوێنڕشتنی سوورییه‌كان و هاوكار بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی و ئه‌و گورزه‌ی به‌هۆی گرووپه "تیرۆریسته‌كان" به‌ر وڵات كه‌وتووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژی به‌وه‌شكردووه كه "دیمه‌شق تا كۆننترۆڵكردنهوهی دوایین بستی خاكی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی "تیرۆر" جا له رێگای ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بێت یان به‌هۆی رێككه‌وتنی ناوخۆیی".