شابه‌نده‌ر: ئه‌و كوتله‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دیاریكرد سه‌رۆك كۆماریش هه‌ڵده‌بژێرێ
"رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوێكی دیاریكراو نه‌كرێ كوتله‌ی بنیات سه‌رۆك وه‌زیرانیش دیاری ده‌كات"

K24 - هه‌ولێر:
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/9/2018 رایگه‌یاند: "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی دیاریكرد، ده‌مێنێته‌وه‌و فراوان ده‌بێت و هه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش سه‌رۆككۆمار هه‌ڵده‌بژێریت".
شابه‌نده‌ر له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گووتی: "له دانیشتنی داهاتوودا ئه‌و كوتله‌یه‌ی توانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت، سه‌رۆككۆماریش هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌مێنێته‌وه‌و فراوانیش ده‌بێت".
شابه‌نده‌ر ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هاتوو رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی ناوێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران نه‌كرا، ئه‌وكاته ئه‌م كوتله‌یه دێت و سه‌رۆكوه‌زیران دیاری ده‌كات".
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، كاندیدی هاوپه‌یمانی بنیات توانی به 169 ده‌نگ ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.