فیفا ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كردۆته‌وه‌

گۆڕانكارییه‌كی زۆر له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ كراوه‌

هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و فڕەنسا بە هاوبەشی پێشه‌نگی ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانیان گرتووە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ  جیهانی، ناسراو به‌ فیفا ریزبەندی نوێی هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە، لەم ریزبەندیەدا هەڵبژاردەی بەلجیکا و فڕەنسا بە کۆکردنەوەی 1729 خال بە هاوبەشی پیشەنگیان گرتووە، به‌ڵام به‌لجیكا بە چەند پۆینتێک له‌ سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه‌ دێت.

لە لایەکی دیکەوە ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی 2014  دوو پلە سەرکەوت و لە پلەی دوازدەهەم دەبینرێت و لە پلەی یازدەهەمیش هەڵبژاردەی ئارجێنتینای لێیە.

تەنها گۆڕانکاری کە لە 10 باشترین هەڵبژاردەکان کراوە، دابەزینی هەڵبژاردەی دانیمارکە لە پلەی نۆیەم بۆ پلەی دەیەمی ریزبەندیەکە و سەرکەوتنی بەلجیکایە لە پلەی دووەمەوە بۆ پێشەنگایەتی.

له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ عه‌ره‌به‌كانیش، هه‌ڵبژارده‌ی توونس له‌ پۆلێنی 23ـه‌می جیهانی دێت و پێش سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌ عه‌ره‌به‌كان كه‌وتووه‌.

هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ری ئاسیا به‌رزترین پله‌ی له‌ ریزبه‌ندی جیهانی هه‌یه‌ كه‌ خانه‌ی (33)ـیه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له‌ شوێنی خۆی له‌ پله‌ی 89 ماوه‌ته‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment