به فه‌رمی ئه‌ڵمانیا میوانداریی یۆرۆی 2024 ده‌كات
توركیا بۆ چواره‌مجاره له هه‌وڵدان بۆ میوانداریكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه شكست دێنێت

به فه‌رمی ئه‌ڵمانیا له دوای 1988 بۆ دووه‌مجار مافی میواندارییكردنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای به‌ده‌ستهێنا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری نیۆن له سویسرا ئه‌ڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ مافی میوانداریكردنی یۆرۆی 2024 به‌ده‌ستهێنا.
فلیپ لام كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و بایرن میونشن سه‌رۆكی مه‌له‌فی ئه‌ڵمانیا بوو بۆ میوانداریكردن پاڵه‌وانێتییه‌كه و شكستیان به توركیا هێنا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌ڵمانیا مافی میوانداریكردنی یۆرۆی 2024ـی به‌ده‌ستهێنا.
توركیا بۆ چواره‌مجار له هه‌وڵدان بۆ میوانداریكردنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا شكست ده‌هێنێت.
