لۆپیتیخی راشكاوانه هۆكاری یه‌كسانبوونه‌كه‌ی دێربی مه‌دریدی ئاشكرا كرد
لۆپیتیخی هۆكاره‌كه بۆ خاڵێكی به‌هێزی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌گه‌ڕێنێته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ له دێربی مه‌درید كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، لۆپیتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌هێزی هێڵی به‌رگری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گه‌ڕانده‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه گاریس به‌یل پێكانی هه‌یه.
جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی ئه‌نجامی دێربی مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان شایسته‌ی 3 خاڵی یارییه‌كه بوون، ده‌شڵێت: یاریزانه‌كانمان ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی باشیان بۆ ره‌خسا، به‌ڵام به فیڕۆیان دا.
لۆپیتخی: ئێمه یارییه‌كی باشمان له دێربی مه‌درید كرد، به‌ڵام له ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كان هه‌موو كاره‌كانی لێ تێك داین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیم و دڵخۆشم پێیان و وه‌رزی لالیگا به‌رده‌وامه و ئێمه‌ش بۆ ململانێكردنی نازناوه‌كه كۆڵ ناده‌ین.
لۆپیتیخی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له ڕووی پلانی به‌رگرییه‌وه زۆر رێكخرا و باش بوون، به‌ڵام ئێمه به ئاست براوه بووین، به‌ڵام به گۆڵ یه‌كسانبووین.
لۆپیتخی زیاتری گوت: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه لالیگا له بیر بكه‌ین و بیر له گه‌شته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه به‌ره‌و رووسیا، ده‌بێت خۆمان بۆ یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆ ئاماده بكه‌ین.
لۆپیتیخی له كۆتایی لێدوانه‌كانیدا ستایشی ئاستی دانی سیبایۆسی كرد، به‌ڵام دڵته‌نگی خۆی به پێكانه‌كه‌ی گاریس به‌یل پیشاندا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه جارێ هیچ شتێك روون نییه كه ئایا ئه‌م یاریزانه بۆ یاری داهاتوو له چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵمان ده‌بێت یان نا.