فیفا به بڕیارێك مێسی و كریستیانۆ ناچار ده‌كات به‌شداریی مه‌راسیمه‌كان بكه‌ن
چیتر یاریزانه‌كان ناتوانن به‌بیانووی جیاواز خۆیان له مه‌راسیمه‌كانی فیفا بدزنه‌وه
.jpg)
جیانی ئینفانتینۆ سه‌رقاڵی ده‌ركردنی بڕیارێكن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ ناچار بكات ئاماده‌ی ئاهه‌نگه تایبه‌ته‌كانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا بێت.
لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ له له‌نده‌ن و له ئاهه‌نگی دیاریكردنی باشترینه‌كانی ساڵی 2018 به‌هۆكاری جیاواز ئاماده نه‌بوون، فیفاش به‌نیازه له رێگای پارێزه‌رێكی تایبه‌ته‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌كان واژۆ بكات و له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كانی فیفا ئه‌و یاریزانانه به‌ناچاری به‌شداری بكه‌ن له ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنیش سزای دارایی به‌سه‌ریان بسه‌پێنن.
.jpg)