ئۆزێل بڕیاری خۆی له نێوان مێسی و كریستیانۆ دهدات
ئۆزێل: بههۆی وێنهكهم لهگهڵ رهجهب تهیب ئۆردوگان كێشهی زۆرم بۆ دروست بووه

مهسعوود ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند دەڵێت کە هەمیشە سووپاسگوزاری ئارسێن ڤینگەری راهێنەری ئارسێنالە، چونکە ئەم راهێنەرە فڕەنسیە هەمیشە پاڵپشتی ئەو بووە لە کاتە تەنگانەکانیشدا.
ئۆزیل لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەری سکای سپۆرتی بریتانیا باس لە رابردووی خۆی دەکات لەو کاتەی کە ریزەکانی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئارسێنال کرد، هەروەها ئەستێرە کوردەکەی تۆپ هاوێژەکانی لەندەنی دوای دوورکەوتنەوەی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەڵێت کە هەمیشە سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی دەکات.
ئۆزیل لەو چاوپێکەوتنەی دەڵێت: ''ڤینگەر هەمیشە تاوەکو لە توانا و دەسەڵاتیدا بوو بەرگری لە من کردووە و هەربۆیە شانازی بەوە دەکەم کە لە ژێر سەرپەرشتی راهێنەرێکی وا یاریم کردووە و هیوادارم کە جارێکی دیکە ئە ببینمەوە راهێنەرایەتی بکات ''.
ناوەڕاستکارەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باسی لەوەش کردووە کە دوای ئەوەی وێنەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک کۆماری تورکیا گرتووە کێشەی زۆری بۆ دروست بووە.
ئۆزێل گوتیشی: ''من ئەو کاتەی وێنەم لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا گرت، کێشەی زۆرم بۆ دروست بوو و بووە هۆکاری ئەوەش کە واز لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بێنم، بەڵام تا ئێستاش وەک چۆن لە منداڵی هاندەری مانشافت بووم و سەیری یارییەکانم دەکرد، بەردەوامم لە سەیر کردنی یارییەکانیان''.
لە بارەی باشترین یاریزانی جیهانیش ئۆزیل دەڵێت: ''کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانە کە یاریم لەگەڵ کرد بێت، هەروەها لیۆنێل میسیش باشترین یاریزانە کە بەرامبەری یاریم کرد بێت''.