یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ببێته برابه‌ش.. پارتیش ره‌تی ده‌كاته‌وه
پارتی: زۆرترین خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌ی پێداوم
K24- هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده تا ئێستا گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان بە فەرمی بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان دەستی پێنەكردووە، بەڵام یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای ھاوبەشی راستەقینە لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات، له به‌رامبه‌ریشدا بەرپرسێكی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویستیمان بە ھاوبەشی سیاسیی نییە، چونكە زۆرترین خەڵكی كوردستان متمانەیان بە پارتی بەخشیوە و بووەتە براوەی یەكەمی ھەڵبژاردن.
یەكێتی رایدەگەیەنێت، بۆ رێككه‌وتن لەسەر وەرگرتنی پۆستەكانیان لە حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان چاوەڕێی گفتوگۆكردنن لەگەڵ پارتی. له‌مباره‌شه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئەندامی سەركردایەتی ئه‌و حیزبه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، شەراكەتی راستەقینەمان لە حكومەت دەوێ، ئەگینا حكومەتی داھاتوو سەركەوتوو نابێت و كێشە لە بەردەم پێكھێنانی دروست دەبێت.
له به‌رامبه‌ریشدا عەتا شێخ حەسەن، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، كه حزبه‌كه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه و به‌جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێشه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه، بۆ كوردستان 24 دووپاتیده‌كاته‌وه، پارتی پویستی بە ھاوبەشی سیاسی نییە، چونكە زۆینەی خەڵكی كوردستان بڕیاریانداوە كێ حكومرانی بكات بۆیە متمانەیان بە پارتی بەخشیووە.
لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە له 30ی ئەیلوول بەڕێوەچوو، پارتی 45 كورسی پەرلەمانی بەدەستھێناوە و بووە براوەی یەكەمی ھەڵبژاردن، بە گوێرەی نەریتی پەرلەمانیش ئەو لایەنەی كە زۆرترین دەنگی بە دەستھێناوە بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێ رادەسپێردرێت. ھەرچەندە تا ئێستا دیار نییە كە چەند لایەنی سیاسی بەشداری پێكھێنانی حكومەت دەكەن و كام لایەن دەبێتە ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی نیازی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ئاشكراكردووه و، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش خواستێك بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی نوێ پێیه‌وه دیاره.
H.B