به فه‌رمی ریال مه‌درید پێكانی دوو یاریزانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند
تا دێت ژماره‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانی ریال مه‌درید زیاتر ده‌بن
.jpg)
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا پێكرانی هه‌ریه‌كه له رافایل ڤاران و ماریانۆ دیازی راگه‌یاند.
پێگه‌ی فه‌رمی مێره‌نگی بڵاویكردۆته‌وه رافایل ڤاران تووشی پێكانێكی ماسولكه‌یی بووه و به‌هۆیه‌وه له یانه‌كه داده‌بڕێت، بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ش پێكانی له رانی راستی هه‌یه و به‌مهۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م دوو یاریزانه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا له قۆناخی 32 نه‌توانێت به‌رامبه‌ر میلیلیه یاریی بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه رافایل ڤاران تا یه‌ك مانگی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.
ریال مه‌درید ئه‌م هه‌فته‌یه تووشی گه‌وره‌ترین دۆڕانی ئه‌م وه‌رزه بوو دوای ئه‌وه‌ی یاریی كلاسیكۆی به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕاند، به‌مهۆیه‌وه لۆپیتیخی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سانتیاگۆ سۆلاری شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه.
