ئەڵمانییەک چەندین ساڵە هاوکاری بۆ کوردستان کۆدەکاتەوە

زیگی کوردستانی هێشتا دڵی لای کوردستانە

K24- هه‌ولێر:

زیگی کوردستانی ئەو هاووڵاتییەی ئەڵمانیەی تەمەنی خۆی بۆ یارمەتی کوردستان تەرخانکرد، سەرەڕای نەخۆشکەوتنی سوورە لەسەر یارمەتیدانی کوردستان و نیگەرانیشە لە رەوشی کەرکووک.

لەمیانی بەسەرکردنەوەی لەلایەن کوردستان24، زیگی نیگەرانی خۆی لە رەوشی کەرکووک دەربڕی و گوتی : "ئەو شارە کوردستانیانەی کە لەژێر بەڕێوەبەریی کوردستاندا نەماون وەکو کەرکووک وشارەکانی دیکە، رەوشێکی نائارامییان هەیە چونکە حکومەتی بەغدا ئەوان ناپارێزێت و لە بارودۆخێکی هەستیاردان".

دەشڵێت: "پێشتر دەیانگوت دۆستی کورد بوونی نییە بەڵام من بڕوام وایە کورد دۆستی زۆرە، بەتایبەت لە ئەڵمانیا. من تا هێزم مابێت بەردەوام دەبم لە یارمەتی کورد".

بەهۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستی، زیگی ماوەی پێنج ساڵە سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە و ئێستا لە گوندێکی نزیک شاری بۆرکێن نیشتەجێیە و لەرێگەی ئینتەرنێت و تەلەڤزیۆنەوە چاودێری رەوشی هەرێمی کوردستان دەکات.

H.J