چه‌ندان ياری ئاگرین له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌یه
پێشبینی ده‌كرێت دێربی گه‌رمیان له نێو ئاپۆڕای هانده‌ران به‌ڕێوه بچێت

ئێواره‌ی هه‌ینی له كاتژمێر (3)ـی ئێواره، گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان به چه‌ندان رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاگرین ده‌ست پێده‌كات، بڕیاره رۆژی شه‌ممه یانه‌ی برایه‌تی یه‌كه‌مین یاری خۆی له خوله‌كه به‌رامبه‌ر گازی باكوور بكات.
هه‌ندرێن و زاخۆ خاوه‌نی ئامارێكی سه‌رسوڕهێنه‌رن
رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ندرێن و زاخۆ تاكه یاری ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت كه له سنووری پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ردوو یانه ئه‌م وه‌رزه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی یه‌ك خاڵن و له پله‌كانی نۆیه‌م و ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێن.
وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه هه‌ندرێن گۆرزێكی گه‌وره‌ی له زاخۆ دا و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یانه‌كه‌ی پایته‌خت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ته‌نانه‌ت هه‌ندرێن له یاری چوونیش به گۆڵێ بێوه‌ڵام شكستی به زاخۆ هێنا.
یانه‌ی زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه بۆ یه‌كه‌مجار یاریزانی به‌رازیلی لوكاس سانتۆس به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن تاقی ده‌كاته‌وه.
له دوایین 10 رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌یه كه هیچ یه‌كسانبوونێك رووینه‌داوه و هه‌ریه‌كه‌یان 5 سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه.
سلێمانی باوه‌ش بۆ یاری نه‌ورۆز و هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
نه‌ورۆز له شاری سلێمانی له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی خۆی میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سرۆ گۆروون، له دوو یاریی دۆڕانێك و بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه و خاوه‌نی سێ خاڵه و پله‌ی پێنجه‌می گرتووه.
له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ولێریش له ژێر سه‌رپه‌رشتنی راهێنه‌ر عه‌بدوڵڵا مه‌حموود، له دوو گه‌ڕی رابردوو دا خاوه‌نی یه‌كسان بوونێك و بردنه‌وه‌یه‌كه و له خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیه‌كه دێت.
له دوایین 7 رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوانیان، نه‌ورۆز دوو یاری بردۆته‌وه، هه‌ولێر له 3 یاری براوه بووه، 2 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
زێره‌ڤانی و ئارارت یاریی لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه ده‌بێت
شاری دهۆك رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی و ئارارات له ئامێز ده‌گرێت، وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌م یاریگه‌یه به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا.
زێره‌ڤانی زامداری گه‌ڕی رابردوو، بۆ ئه‌م یارییه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه برینه‌كانی شكستی رابردووی به بردنه‌وه‌ی له ئارارات سارێژ بكات.
ئارارات دوو یاری ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كردووه و به 6 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو ته‌نیا 3 خاڵی هه‌یه و هه‌فته‌ی رابردووش به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆكی هاوشاری تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستی له‌م وه‌رزه چه‌شت.
ئه‌م دوویانه‌یه له دوایین 4 یاری نێوانیان، زێره‌ڤانی 2 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و ئاراراتیش سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار كردووه و یارییه‌كیش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
دێربی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌یه
ده‌ربه‌ندیخان میوانی تازه‌ی وه‌رزی نوێی خولی نایاب، له نێو هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كانییه‌وه میوانداری شێروانه‌ی دراوسێی ده‌كات، ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه له مێژووی خولی نایاب.
ده‌ربه‌ندیخان و شێروانه هه‌ریه‌كه‌یان له دوو گه‌ڕی رابردوو ته‌نیا یه‌ك خاڵیان ده‌ستخستووه، ده‌ربه‌ندیخان هێشتا له‌م وه‌رزه هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه و له‌م یارییه گه‌رگیه‌تی یه‌كه‌م سێ خاڵ و بردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ژماری شێروانه‌ی دراوسێی نزیكیان بنووسنه‌وه.
هه‌رچی شێروانه‌شه به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوه‌وه هه‌وڵده‌دات وه‌ك وه‌رزی ڕابردوو نه‌كه‌وێته ته‌نگه‌ژه‌وه و زوو مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات.
دهۆك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌یه‌كده‌گه‌ن
دهۆك له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌م دوویانه‌یه له مێژووی خولی نایاب زۆرترینجار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، له دوایین 11 یاری نێوانیان، پێشمه‌رگه 5 یاری بردۆته‌وه، دهۆك ته‌نیا 2 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و 4 یاریش به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هاتووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگری یه‌ك ناسناوی خوله‌كه، ئه‌م وه‌رزه به هه‌مان ستافی هونه‌ری و به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوه‌وه به دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك پێشوازیان له خوله‌كه كردووه و تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه تۆڕی گۆڵی پێشمه‌رگه بهه‌ژێنێت.
له به‌رامبه‌ردا دهۆك كه پێشتر ناسناوی خولی نایابی كوردستانی له وه‌رزی (2006 2007)ـی بردۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئاكرێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای سێ ساڵ دابڕان له خولی نایاب جارێكی‌تر (ئه‌رسه‌لان جه‌لال) توانی پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی بۆ ریزی نایاب بگه‌ڕێنێته‌وه، یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانیان به‌رامبه‌ر ئاكرێ ده‌كه‌ن.
ئاكرێ به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی له خولی نایاب تاقی ده‌كاته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو ئاكرێ له نێو یاریگای خۆیان شكستێكی خراپیان به‌رامبه‌ر ئارارات هاته‌ڕێ.
برایه‌تی بۆ یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات
برایەتی بەفەرمی گەڕایەوە ناو کێبڕکێکانی خولی نایابی کوردستان و رۆژی شەممە یەکەم یاریی خۆی لە خولەکە ئەنجام دەدات.
دوای کێشمەکێشمێکی زۆر لە نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و یانەی برایەتی، دواجار کێشەی نێوان هەردوولا چارەسەر بوو، یانەی برایەتی دەگەڕێتەوە ناو خولەکە و رۆژی شەممە یەکەم یاریی خۆی لە خولەکە ئەنجام دەدات و لەمیانی یارییەکانی گەڕی سێیەمی خولی نایابی کوردستان لە کەرکووک کاتژمێر 15:00 دەبێتە میوانی گازی باکوور.
لەبارەی چارەنووسی دوو یارییەکەی دیکەی لە خولی نایابی کوردستان، کە بەهۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان برایەتی لە گەڕی یەکەم و دووەم یاریی نەکرد، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیار لەبارەی چارەنووسی هەردوو یارییەکە دەدات.
برایەتی وەرزی رابردوو پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێنا و بە راهێنەرایەتی یوسف کاکێ ئەم وەرزە بەشداریی خولی نایابی کوردستان دەکات.
