"ڤینگه‌ر و ئالۆنسۆ به‌یه‌كه‌وه وه‌ك راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ر ریال مه‌درید به‌ڕێوه ده‌به‌ن"
"سۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راهێنه‌ره و 3 یاری تر شوێنه‌كه‌ی چۆل ده‌كات"

به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ریال مه‌درید پلانی بۆ راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رێكی نوێ داڕشتووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئارسن ڤینگه‌ر و چابی ئالۆنسۆ كردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كاتی سۆلاری، راسته‌وخۆ ئارسن ڤینگه‌ر شوێنه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه و چابی ئالۆنسۆش ده‌بێته یاریده‌ده‌ری.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئارسن ڤینگه‌ر گفتووگۆی له‌گه‌ڵ ئالۆنسۆی یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكات بۆ رێكخستنی ژووری جلگۆڕین و هێڵی یه‌ده‌گی یاریزانانی ریال مه‌درید.
ئارسن ڤینگه‌ر له هاوینی رابردوو دوای 22 ساڵ وازهێنانی له كاری راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ هێنا، چاپی ئالۆنسۆش به‌هه‌مان شێوه له یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیاوه ماڵئاوایی له یاریكردن كرد، پێشتریش وه‌ك یاریزانی ریال مه‌درید 236 یاری كردوه و 6 گۆڵ و 32 ئاسیستی هه‌بووه.