به وێنه.. ئه‌ستێره‌یه‌كی بایرن میونشن سووكایه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كات
به‌خێرایی له ترسان وێنه‌كه‌ی سڕییه‌وه
.jpg)
رافینهای یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بایرن میونشن وێنه‌یه‌كی له شه‌وی هاڵۆوین بڵاو كرده‌وه، وێنه‌كه‌ش سووكایه‌تی بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب لێكدرایه‌وه راسته‌وخۆ سڕییه‌وه.
یاریزانه‌كانی بایرن میونشن شه‌وی رابردوو جلوبه‌رگی تایبه‌ت به هاڵۆوینیان له‌به‌ر كرد، به‌ڵام رافینها جیاواز له هه‌مووان جلوبه‌رگری عه‌ره‌بی پۆشی بوو، له نێو ده‌ستیشی جانتایه‌كی كارتۆنی ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبوو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كرده‌وه‌ی تیرورستی و ته‌قینه‌وه، كه تێیدا مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه عه‌ره‌ب تیرورسته.
ئه‌م وێنه‌یه‌ش له سۆشیاڵ میدیا ناڕه‌زایی عه‌ره‌به‌كانی لێكهوتهوه و به سووكایه‌تی وه‌سفیان كرد، به‌مه‌ش راسته‌وخۆ رافینها وێنه‌كه‌ی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر سڕییه‌وه.
.jpg)
.jpg)