هاووڵاتیانی کۆبانێ دژی هێرشەکانی تورکیا خۆپیشان دەکەن

داوایەکییان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە

K24- هه‌ولێر:

دژی تۆپبارانکردنی ناوچەکانی سەر بە کۆبانی و رۆژهەڵاتی رووباری فورات، خەڵکی کۆبانی خۆپێشاندانێکیان رێکخست و هێرشەکانی سوپای تورکیایان شەرمەزارکرد.

خۆپیشاندەران داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، بە راستەوخۆ داوا لە تورکیا بکرێت تەواوی هێرشەکان بوەستێنێت و سووریشن لەسەر ئەوەی رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببنەوە کە دێتە سەر شارەکەیان.

لە چەند رۆژی رابردوودا تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی کۆبانێ و گرێ سپییان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا چوار شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

H.J

Fly Erbil Advertisment