بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كورستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە كاتی ئێوارەدا باران دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، كە رۆژی دووشەممە بارانبارین ھەموو ناوچەكان دەگرێتەوە و لە پارێزگاكان بارانبارینی مامناوەند دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەكان لێزمە باران دەبێت لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و خێرای با زیاد دەكات.