بووفۆن ئه‌م یانه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات
بووفۆن له‌م یانه‌یه باشترین یاریزانی جیهان یاری بۆ ده‌كات بۆیه نزیكترین یانه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه
.jpg)
بووفۆن گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌هۆی لیۆنێل مێسی، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر ده‌كات.
جیانلویجی بووفۆن گۆڵپارێزی سانجێرمان له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتسی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، پێیوایه بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ نزیكترین به‌ربژێره.
بووفۆن ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا خاوه‌نی باشترین یاریزانی جیهانه، بۆیه به‌ربژێری یه‌كه‌مه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا.
گۆڵپارێزه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی یوڤی گوتیشی: هێشتا رووداوه‌كه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردووم له‌بیر نه‌كردووه، چونكه ناوبژیوان به‌شێوه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یارییه‌كه كرد و بۆمنیش زۆر قورس بوو كه له یاریگه بڕۆمه ده‌ره‌وه و له ژووری جلگۆڕین سه‌یری یارییه‌كه بكه‌ن.
