له خورماتوو ته‌قینه‌وه روویدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هێزێكی سه‌ر به‌حشدی شه‌عبی له خورماتوو، كوژراو و بریندار هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان كه له‌سه‌ر زاری مه‌لا كه‌ریم شوكر، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیه‌وه وه‌ریگرتووه، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناو باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له خورماتوو روویداوه.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كوژراو و بریندار هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مەلا حەسەن دووزی ، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای تکریت بەکوردستان24ـی گووت: "تەقینەوەکە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بووەو لەناو بارەگای حزبوڵڵا بووە و تا ئێستا دوو کوژاو 15 بریندار هەیە".
هه‌روه‌ها گووتی: "دیارنییە تەقینەوەکە لە ڕێگای ئۆتۆمبێل بووە یان چۆن بووە، دوو قسە هەیە، یەکێکیان دەڵێت، کە فرۆکە بۆردوومانی کردووە ئەوەی دیکەشیان دەڵێن، کۆگاکە گڕی گرتوەو تەقیوەتەوە".
شارۆچكه‌ی خورماتوو له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 یه‌كێك له‌و ناوچانه بوو راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كران و ماڵه‌كانیان سووتێنرا و به‌شێكیشیان وێرانكران و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش شه‌هید كران.


