11 یانه‌ی ئه‌ورووپا بڕیاریانداوه‌ به‌شداری له‌ چامپیۆنزلیگ نه‌كه‌ن

ئه‌م یانانه‌ له‌ 2021 خولێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ ناوی خولی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌كه‌نه‌وه‌

یازدە یانەی گەورەی ئەوروپا بریاریانداوە کە لە ساڵی2021ـەوە بەشداری لە چامپیۆنزلیگ نەکەن و خولێکی سەربەخۆ و تایبەت بە خۆیان دەکەنەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر چەند کەسێکی دیار لە کیشوەری ئەوروپا پێشنیاری ئەوەیان کرد کە خولێکی جیاواز لە چامپیۆنزلیگ بکرێتەوە، یەکێک لە کەسە دیارەکانیش کارل هاینس رۆمینیگێ سەرۆکی یانەی بایرن میونشی ئەڵمانیا بوو، ئێستاش بابەتەکە جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە و دەنگۆکانی بەهێزتر کردووە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دزه‌یان کردووە، هەر یەک لە یانەکانی ریال مەدرید، بایرن میونشن، یۆڤێنتۆس، بارسێلۆنا، ئەیسی میلان، مانچێستەر یونایتد، ئارسێنال، لیڤەرپول،چێڵسی، مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمانن کە دەیانەوێت دوای سێ ساڵی دیکە خولێکی تایبەت بە خۆیان بکەنەوە و ناویش لەو خولە بنێن خولی سوپەری ئەوروپا.

ئەم بیرۆکەیە بە هۆی ئەوە سەری هەڵداوە کە بەرپرسانی ئەم یانانە پێیانوایە خولەکانی ئەورووپا بە هۆی بوونی ئەوانەوە قازانجێکی دارایی زۆر گەورە کۆ دەکەنەوە و یانەکانی دیکە بە خۆرایی و لە رێگەی ئەوانەوە قازانج دەکەن.

چەند سەرچاوەیەک بەناوبانگی ئەوروپا ئەم زانیارییانەیان پشت راست کردۆتەوە و بڵاویشیان کردۆتەوە کە هەموو رێکارێک بۆ رێکخستنی ئەم خولە نوێیە گیراوەتە بەر و بریارە لە ساڵی 2021 خولێکی سەربەخۆ بە بەشداری 16 یانە بکرێتەوە، ئەو یازدە یانەیەی ناوەکانیان ئاشکرابووە لەگەڵ پێنج یانەش وەکو میوان بەشداری دەکەن، یانە میوانەکانیش کە بەم پێشنیارە رازی بووینە بریتین لە ئاتلێتیکۆ مەدرید، بورووسیا دۆرتمۆند، ئۆڵمپیک مارسێی، ئینتەر میلان و رۆمان.

Fly Erbil Advertisment