كەشناسی: بارانی بەلێزمە دەست پێدەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و سبەی لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ باران دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم لە ھەندێك كاتدا ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی ھەرێم رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە ئاسمان ھەور و باران دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزێت.
