حکومەتی هەرێم نوێترین ئاستی هەناردەی نەوتی ئاشکراکرد

"بۆرییەکانی نەوتی شێخان توانای هەناردەی یەک ملیۆن بەرمیلی هەیە"

K24 – هه‌ولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین داتا و ئاماری هەناردەکانی نەوت و بەرەوپێشبردنی بۆرییەکانی نەوتی ئاشکراکرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بەوە دەدات: "حکومەت هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاد لە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات".

حکومەت دەڵێت، خەرجکردنی پارەی کۆمپانیاکانی نەوت لەکاتی خۆیدا متمانەی زیاتری دروستکردووە و لە ساڵی 2019 هەناردەی نەوت زیاتر دەکەین.

لە بڵاوکراوەکەی حکومەتدا هاتووە، گەشەپێدان لە بۆری نەوتی شێخان ئەنجامدراوە و وێستگەیەکی دیکەی دەرهێنانی نەوتی دروستکردووە، بەمەش دەتوانرێت یەک ملیۆن بەرمیل لە رێگای بۆرییە نەوتییەکانی شێخان هەناردە بکرێت، بەجۆرێک دەکرێت نەوتی کەرکووکیش لەهەمان بۆری هەناردەبکرێت.  

H.J