به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج پێشمەرگە برینداربوون

K24 - گه‌رمیان:

لە ئاکامی پێکادانی دوو ئۆتۆمبیل لەسه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌لار – كفری، پێنج پێشمه‌رگه‌ برینداربوون.

کارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە کوردستان24 راگەیاند، رووداوه‌كه‌ پێکدادانی دووئۆتۆبیل لەجۆری تۆیۆتا کۆرۆڵا و ئۆپڵ بووه‌، له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌ش، پێنج پێشمەرگەی فەوجی 3ی لیوای 136 برینداربوون.

گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان راشیگه‌یاند، برینی پێشمەرگەکان سووکە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار کراون و ئێستاش چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كراوه‌.

ئ. م