به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج پێشمەرگە برینداربوون
K24 - گه‌رمیان:
لە ئاکامی پێکادانی دوو ئۆتۆمبیل لەسه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌لار – كفری، پێنج پێشمه‌رگه برینداربوون.
کارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە کوردستان24 راگەیاند، رووداوه‌كه پێکدادانی دووئۆتۆبیل لەجۆری تۆیۆتا کۆرۆڵا و ئۆپڵ بووه، له ئاكامی رووداوه‌كه‌ش، پێنج پێشمەرگەی فەوجی 3ی لیوای 136 برینداربوون.
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان راشیگه‌یاند، برینی پێشمەرگەکان سووکە و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار کراون و ئێستاش چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م