نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی 10 دیاریكرا
نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و سیتیهكانیش دیاریكرا
K24 - سلێمانی:
گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا (44) دینار ده‌بێت، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووه‌م دیاریكرا.
وه‌ك له په‌یجی فه‌رمی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، سیروان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: "نرخی كاتژمێرێك ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی به (44) دینار بۆ مانگی (10) دیاریكرا، موه‌لیده‌كانیش به‌تێكڕایی له‌نێوان 110 بۆ 130 كاتژمێر كاریان كردووه، نرخی ئه‌مپێرێكیش له نێوان 5000 بۆ 6000 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێڕێك له گه‌ره‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی تشرینی دووه‌م، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی وتی: "به‌رنامه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان رۆژانه له كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 1:00ی شه‌و، و به‌یانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 به‌یانی ده‌بێت، و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام رۆژانی هه‌ینی به‌یانیان كار ناكه‌ن ، له‌بری ئه‌وه پێش نیوه‌ڕوان كاتژمێر 11:30 كار به مۆلیده‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و خاڵه دووپات كرایه‌وه كه پێویسته پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی 15 خووله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كاركردنی مۆلیده تێنه‌په‌رێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون سیتیه‌كان نرخی كیلۆواتێك به (228.250) دینار دیاریكرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌كان وێستگه‌كانیان 11 كه‌یڤی بوو ئه‌وا 5 دینار و وێستگه‌كه‌ی 33 كه‌یڤی 10 دیناری بۆ زیاد ده‌كرێت.