وه‌ین روونی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ده‌گه‌ڕێته‌وه
دوای زیاتر له 2 ساڵ دابڕان درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌پۆشێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، وه‌ین روونی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگڵاند.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی دووپاتیكردۆته‌وه گاریس ساوزگه‌یت به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ئینگڵاند بڕیاریداوه وه‌ین روونی بانگهێشتی ریزه‌كانی سێ شێره‌كه بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده گۆڵدن بۆی له‌ماوه‌ی رابردوو بڕیاریدا واز له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه روونی گۆڵكاری مێژوویی ئینگڵاند له‌لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه ده‌رفه‌تی پێ ده‌درێت له یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شداری بكات وه‌كو رێزلێنانێك به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌كانی.
یارییه‌كه‌ش له 15ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت.
روونی له چاره‌نووسیدا 119یاری بۆ ئینگڵاند كردووه و 53 گۆڵیشی تۆمار كردووه، كه ئه‌م یاریزانه دوایین یاریی خۆی له‌گه‌ڵ ئینگڵاند له ساڵی 2016 ئه‌نجامدا.