دوو تەقەكەر لە سلێمانی دەستگیر كران

"تەقەیان لە ھاووڵاتیان كردووە"

K24 - سلێمانی

بە تۆمەتی تەقەكردن لە دوو هاووڵاتی ‌و برینداركردنیان، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیر كران.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "پاش ئەوەی رۆژی 25/10/2018 فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەردوو تۆمەتبار ( ه ، ه) و (م ،ه) دەرچوو، كە لە گەڕەكی بەكرەجۆ تەقەیان لەهاووڵاتیان كردبوو، شەوی رابردوو لەلایەن مەفرەزەكانی هەردوو بنكەی پۆلیسی سەرچنار و كوردساتەوە دەستگیر كران".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "هەردوو تۆمەتباری بەپێی مادەی 430  لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون‌ و لەئێستادا بە فەرمانی دادوەر و بەند كراون".