21 كەس بە تۆمەتی قوماركردن لە سلێمانی دەستگیر کران

دەستبەسەر چەند کەلوپەلێکی نایاساییدا گیراوە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سەرای شاری سلێمانی، دەستگیردنی 21 کەسی بە تۆمەتی قومارکردن راگەیاند و دەستیشیگرتووە بەسەر چەند پولێکی قومار، چەقۆ و بۆکس خەنجەرێکدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: "لەدرێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بۆ گەڕان و پشكنینی كافتریا و یانە شەوانەكان و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سەرپێچی یاسادەكەن، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی توانییان 21 تۆمەتبار دەستگیربكەن كە لەناو كافتریایەكدا لەشاری سلێمانی هەستاوبوون بە قوماركردن" .

لە بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە: "تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 389 دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر بڕێك پولی قوماركردن و چەند پارچە چەقۆو بۆكس خەنجەرێكدا."

H.J