ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌وت له ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان راگیرا
ئاڵوگۆڕی مادده خۆراكییه‌كان له‌و ده‌روازه‌یه ئاساییه
K24- هه‌ولێر:
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیوی ئێرانی ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌وت له‌و ده‌روازه‌یه راگیرا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئارام سایه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌روازه سنووریه له دیوی ئێران رایگه‌یاند، "سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بووه هۆی وه‌ستانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌وت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی".
گوتیشی: "سزاكانی ئه‌مه‌ریكا هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی مادده خۆراكییه‌كان درووست نه‌كردووه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "تائێستاش ئاڵوگۆڕی بازرگانی به مادده خۆراكییه‌كان له‌و ده‌روازه‌یه ئاساییه و هیچ بڕیار و رێنماییه‌كی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه".
ئه‌مرۆ دووه‌م قۆناغی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن و سزاكان كه‌رته‌كانی نه‌وت و وزه، دارایی و بانك و پیشه‌سازی گرته‌وه. له‌مباره‌شه‌وه مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌نهێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات رووبه‌ڕووی توندترین سزای ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، جون بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایش نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، چه‌ند سزایێكی دیكه‌ش بۆ سه‌پاندن به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌ڕێوه‌ن.
دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "USA Today" ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو رێككه‌وتنێكی نوێ نیشاندا، به‌و مه‌رجه‌ی واشنتۆن چاوێك به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015ـدا بخشێنێته‌وه.
H.B