"بارانبارین بەردەوام دەبێت"
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە ئەمڕۆش كاریگەرییەكانی بەردەوام دەبن و بەشێوەی جیاواز بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و پێشبینی دەكات ئەمڕۆ ئاسمان ھەور دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و دوای نیوەڕۆ ئاسمان دەبێتە نیمچە ھەور.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.

