له باره‌ى مووچه‌ى شه‌هيدان و زيندانيانى سياسى هه‌رێم داوايه‌كى به‌په‌له له نوێنه‌رانى كورد ده‌كرێت
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2019ى عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ياسايى، ئامانج ره‌حيم داواى له نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كرد، هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنى ماف و ئيمتيازى كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى له پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2019ى عێراقدا.
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژه ياساى بودجه‌ى 2019ى عێراقه.
ئامانج ره‌حيم له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه، بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تەشریعی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە 26 ى ساڵی 2018 سەبارەت بە یەکخستنی ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی قارەمان لە ھەرێم لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی، ئەمەش جێبەجێکردنی ماددەی 132ی دەستوورە کە بە دەقی ئاشکرا ئەم بابەتەی خستووه‌تە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی".

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "خۆشبەختانە بە ھەوڵی ھەموو لایەک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی بە نووسراوی نووسینگەکەی ژمارە 10532 لە ڕۆژی 31/7/2018 فەرمانیداوە بە وەزارەتی دارایی و دەزگای شەھیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی لە بەغدا بۆ وەرگرتنی ورده‌كارى ژمارەکان لە ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی، فەرمانگەی قانونی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیش بە نووسراوی ژمارە 26179 لە 24/7/2018 لاریی نەبوونی خۆیان پیشانداوە بۆ بەجێگەیاندنی".

له به‌شێكى ديكه‌ى نووسينه‌كه‌يدا، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه كردووه، "بە نووسراوی (سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران) ژمارە 5501 لە 23/10/2018 و بە ئیمزای سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێم لەسەر ڕاپۆرتی ھاوبەشی (ھەردوو وەزارەتی شەھیدان و دارایی و تیمی بایۆمەتری نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران) ناو وژمارەی تەواوی شەھیدان وئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تۆمارکراو لە سیستمی بایۆمەتری دوێنێ رەوانەی حکومەتی فیدراڵی کراوە لە رێگای لیژنەیەکی وەزارەتی شەھیدان کە حاڵی حازر لە بەغدان بۆ ئەو مەبەستە، سەرجەم بەراییەکانیان گەیاندووە و وەڵامی سەرەتایی دامەزراوەکانی بەغداش ئیجابی بووە".

له كۆتايى نووسينهكهشدا ئامانج ره‌حيم داوايكردووه، نوێنه‌رانى كورد هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "داواکارم لە بەڕێزان نوێنەرانمان لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران کاربکەن بۆ دانانی تەرخانکراو بۆ مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیە سیاسییە قارەمانەکان لە قانونی بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 پشت بەست بە بڕیاری تەشریعی ئەنجوومەنی نوێنەران و ماددەی 132ی دەستوور و ئەو نووسراوانەی سەرەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی به‌غداد".
