عه‌بدولمه‌هدی هه‌نگاوێك به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی مادده‌ی 140 و بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێت
لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌و پرسه پێكهێندراوه
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی پرسی مادده‌ی 140 و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراقدا به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كرده‌وه.
له گوتاری هه‌فتانه‌یدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكرده‌وه، "به‌گرنگییه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی مادده‌ی 140 و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراقدا ده‌كه‌ین"، گوتیشی، "ناتوانم ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه بده‌م".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و بابه‌ته تاوتوێ ده‌كه‌ین"، هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و لێژنه‌یه‌ی بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تی بودجه پێكهێندراوه، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌كات".
عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه، "پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ره‌هه‌نده داراییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌موو پارێزگاكان و ته‌واوی گه‌لی عێراق بگه‌نه رێككه‌وتن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكوومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق هیچ هه‌نگاوێكیان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی پرسی مادده‌ی 140 كه تایبه‌ته به ئیداره‌دانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌ناوه و كێشه‌كه به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمیش له بودجه‌ی گشتی عێراق، ماوه‌ی زیاتر له 4 ساڵ بوو حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، بودجه‌ی هه‌رێمیان بڕیبوو، له كۆتایی ساڵی 2017ـه‌ش بودجه‌ی هه‌رێم له رێژه‌ی له 17% بۆ 12.68% كه‌مكرایه‌وه.
H.B