منداڵی سێیەمی ماڵە سوتاوەكەی رانیە گیانی لەدەستدا

پێشتر دوو منداڵی دیكەیان بەو رووداوە گیانیان لەدەستدا بوو

K24 - رانیە

ئەمڕۆ منداڵێكی دیكەی ئەو خێزانەی گیانی لە دەستدا كە لە رانیە ئاگر لە ماڵەكەیان كەوتەوە و چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ ئەندامێکی دیكەی ئەو خێزانە گیانی لەدەستدا كە لە رانیە ئاگر لە ماڵەگەیان كەوت بووەوە".

لەو راگەیەندراوە روونكراوەتەوە: "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی گیانی لەدەستداوە و دەکاتە منداڵی سێیەمی خێزانەکە، كە لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە".

پێشتر دوو منداڵی دیكەی ئەو خێزانە بەناوەكانی گەشتیار و محەمەد، كه قوتابی بوون لە قوتابخانەی بنەڕەتی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای رانیە، لەو رووداوە گیانیان لەدەستدا.

لە 2/11/2018 بەھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵەكەیان خێزانێكی دانیشتووی رانیە چوار ئەندامی خێزانەكە گیانیان لەدەستدا كە بریتی بوون لە نەنك و دایك و دوو منداڵ.